FBI ده‌ستگیركردنی گرو‌وپێكی دزی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند، كه هه‌ستابوون به دزینی 850 ملیۆن دۆلار له به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ری فه‌یس بووك.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند، دوای هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ، كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتو‌وه‌كانی ئه‌مریكاو و بۆسنه و هه‌رسك و مه‌قدۆنیا‌و نویزله‌ندا و پیرۆ پێی هه‌ستابوون، توانراوه گرو‌وپێكی 10 كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن، كه تاوانبارن به دزی ئه‌لكترۆنی.
له ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌زگای ئێف بی ئای-دا هاتووه: ئه‌م گرووپه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك-یان كردووه‌ته ئامانج و تۆڕی "بوت نیت"یان به‌كارهێناوه بۆ دزینی ئه‌و پاره‌یه له ڕێگای كارتی بانكییه‌كانه‌وه حسابی بانكی و ته‌نانه‌ت زانیاریی تایبه‌تیشیان دزیوه.
فه‌یس بوك هاوبه‌شی كرد‌ووه له ئاشكراكردنی ئه‌و گر‌ووپه‌و وه‌ك ده‌ركه‌وتووه (بوت نێت) ڤایرۆسێكه كه ده‌یدات له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و ده‌توانێت له دووره‌وه كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكرێت، هه‌روه‌ها توانراوه 11 ملیۆن كۆمپیوته‌ر ببه‌سترێته‌وه به‌یه‌كه‌وه، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی له‌به‌رگیراوه‌ی جۆراوجۆر له به‌رنامه‌ی یاهو‌و.
هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و پاره‌یشیان ئاشكراكرد، كه له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌و گرووپه‌دا دزراون، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه 850 ملیۆن دۆلاره.
سه‌رچاوه :BBC
|
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق