دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئه‌یلوودا ئایفۆن 5 كه‌وته بازاڕه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كڕیاری له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه، سایتی CNN ڕایگه‌یاند له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه پێیانڕاگه‌یاندراوه كه له كاتی وێنه‌گرتنی تیشكی به‌هێزدا به‌كامێرای ئایفۆن 5 ڕه‌نگی بنه‌وشه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندییان كردووه به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌پڵه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وه شتێكی ئاساییه له ئایفۆن 5-دا‌و یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێنه‌گرتنی ئه‌و سمارتفۆنه. ئه‌م كێشه‌یه دوای ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه پێشتر له گۆڤاری ئه‌ناند تێكدا بابه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه بڵاوكرایه‌وه و نزیكه‌ی 180 كه‌س كۆمێنتیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نووسی. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست تیمی سایتی CNN هه‌ستان به ئه‌نجامدانی به‌راوردێك له نێوان وێنه‌گرتنی تیشكی خۆردا به‌كامێراكانی ئایفۆن 5 و ئایفۆن 4 نیكۆن D300 – ه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و وێنانه‌ی به كامێراكانی ئایفۆن 4 و نیكۆن D300 ڕه‌نگی بنه‌وشه‌ییان تێدا ده‌رناكه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی وێنه‌كانی ئایفۆن 5. ئایفۆن 5 له یه‌كه‌م ڕۆژیدا 2 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا و له‌یه‌كه‌م پشووی كۆتایی هه‌فته‌شدا 5 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه. |
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق