لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە بزانە کێ میوانە



هەموو کەس دەیەوێت هەست بە ئاسودەیی بکات سەبارەت بە ماڵەکەی، کاتێک خۆی لەماڵ نییە یاخود لە دووری ماڵەکەیەتی، ئەم خەونەش هاتە دی دوای داهێنانی ئامێرێکی تایبەت بەناوی doorbot، کە لەتوانایدا هەیە لەگەڵ مۆبایل و تابلێتەکان پەیوەست بکرێت لە هەرکوێ بیت، هه‌روه‌ها چەند دوور بیت زۆر بەئاسانی ئاگاداری ماڵەکەت بیت.


ئەم ئامێرە پێکهاتووە لە کامێرایەک و مایکرۆفۆنێک و دوو سپیکەر، کە لەپێش دەرگای ماڵ هەڵدەواسرێت و هەڵدەستێت بە گواستنەوەی وێنە و دەنگی میوانەکان‌و ئەو کەسانەی لەبەردەم ماڵەکەتدا وەستاون و لە جەرەسی ماڵەکەت دەدەن، هه‌روه‌ها گواستنەوەی دەنگی خاوەن ماڵ بۆ میوانەکە.

ئەم ئامێرە چەندین تایبەتمەندی لەخۆ گرتووە لەوانە: لەڕێگەی وایەرلێسەوە لەگەڵ ئینتەرنێت دەبەسترێت و هەروەها ئامێرێکی پاشکۆی هەیە بەناوی lockitron، کە لەگەڵ ئامێری ناوبراو دەبەسترێت و لە ڕێگەی ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە دوورەوە دەتوانرێ دەرگای ماڵەکەت بکەیتەوە لەو کەسانەی کە ڕێپدراون بچنە ماڵەکەت لەکاتێکدا لەماڵ نیت. 




بۆ زیاتر ئاشنا بوون بەم ئامێرە نوێیە فەرموون ئەمەش لینکی یوتیوب بە ڤیدیۆ ببینە 


0 comments:

إرسال تعليق