كۆمەڵێك لەنهێنیەكانی سیستەمی ئای(ئایفۆن – ئایپۆد – ئای پاد)


كێبەر

كێ لە بەرەو پێشچووندایە و بەرهەمهێنەرانی مۆبایلی زیرەكیش بەردەوام لە هەوڵدان بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری. ئەوەتا كێبەركێیەكی زۆر كەوتۆتە نێوان سیستەمەكانی ئای كۆمپانیای ئەپڵ و سیمبیانی نۆكیا و ئەندرۆیدی گۆگڵ و…..هتد. بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا كامیان لەلای بەكارهێنەران زۆر پەسەندە و ئاسانە لە بەكارهێنانی دا؟ لە وەڵامدا لەبەر ئەوەی سیمبیان خەباتی زۆرە و لەمێژەوە هەیە وبەكارهێنەرانی زۆرە بەڵام ئایفۆنی ئەپڵ لەگەڵ ئەوەشدا كە لەمێژەوە پەیدا نەبووە سەرەنجی زۆرترنی بەكارهێنەرانی ڕاكێشاوە

بەهۆی ئەو سیستەمە ناوازەیەوە كە بە سیستەمی ئای ناسراوە و بەهۆی بەتوانای بەرنامەكانیەوە. بە نمونە بڕۆ گەیمێك لەسەر ئایفۆن ئیش پێ بكە و گەیمێكیش لەسەر نۆكیا ئەوجا دەبینی ئایفۆن پلەیستەیشنێی بچوكە و نۆكیاش ماریۆی جارانە.ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە ئەو سیستمانەی مۆبایل هەموویان نهێنی تایبەت بەخۆیانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەندێك كاری ناوەزە وجوان تەنها بە چەند هەنگاوێكی كەم. ئێمەش لێرەدا چەند نهێنیەكی سیستەمی ئای ئەپڵتان بۆ دەخەینە ڕوو كە لەسەر ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد ئیش دەكات.

نهێنیەكان:

1-چۆن وینەیەكی شاشەی ئایفۆنەكەت دەگریت؟ بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە دەست بە دوگمەی كوژاندنەوە پاشان دوگمەی home دابگرە دەبینین وەكو فلاشێك وینەیەكی شاشەی مۆبایلەكەت دەگیرێت و دەچێتە بەشی وێنەكانەوە.
[وێنه‌: 74.png]


2-چۆن زەنگی مۆبایلەكەت بێدەنگ دەكەیت لەكاتی هاتنی پەیوەندی دا؟ ئەم كارە زۆر گرنگە بەتایبەتی لە شوێنێكدا كە پێویست بێت مۆبایلەكەت بێدەنگ(صامت)بێت. بۆ ئەم مەبەستە تەنها یەك جار دەست بە دوگمەی كوژاندنەوە دابگرە، زەنگەكە نامێنێت و پەیوەندیەكەشت هەر بۆ دێت.
3-چۆنیەتی بەكارهێنانی Multitasking، Multitasking چیە؟ فرمانی Multitasking لە ڤیرشنی چواری سیستەمی ئای دا هەیە و بە دوجار داگرتنی دوگمەی home دەبێتەوە و دەبینین ئەو بەرنامانەی كە كراونەوە لە وێدا دەردەكەون، چونكە ئەگەر تۆ ڤێرشنی چوار بەكار بەریت ئەوا ئەگەر دوگمەی homeیش لێبدەیت بۆ داخستنی بەرنامەیەك ئەوا دانەخراوەتەوە، بەڵكو بە هۆی فرمانی Multitasking دەتوانی بچیتەوە سەر بەرنامە كە بە شێوەیەك لە و شوێنەی كە دات خستبوو دێتەوەوە هەمان شوێن. كەواتە دەتوانین بڵێن فرمان Multitasking هەڵدەستێت بە دووبارە كردنەوەی بەرنامەكان لە هەمان ئەو شوێنەی كە دامان خستبوو. جا بۆ داخستنەوە بەرنامەكان لەناو Multitaskingدا ئەوا دەست لەسەر ئایكۆنی یەكێك لەبەرنامەكان دابگرە تا ئایكۆنێكی سوردەردەكەوێت لەسەر لای راست بەشی سەرەوەی ئایكۆنەكە، ئیستا پەنجە بنێ بەم ئایكۆنە سورە بۆ داخستنی بەرنامەكە بەتەواوی.
[وێنه‌: m3.png]


4-چۆن وێنەیەك یان ناوێك دەسڕیتەوە بە شێوەیەكی ئاسان؟ بۆ ئەم مەبەستە پەنجە لەسەر ئەو ناوە یان وێنەیە یان ….هتد دایگرە و بیكێشە بۆ لای ڕاست، دەبینین دوگمەی Delete دەردەكەوێت وتۆش پەنجەی پێدابنێ دەبینین دەسڕێتەوە.
[وێنه‌: 51.png]


5-چۆن فۆڕماتێكی سادەی ئایفۆنەكەم بكەم؟ بۆ ئەم كارە بۆ ماوەی 10 چركە هەردوو دوگمەی كوژاندنەوە و home بەیەكەوە دابگرە تا لۆگۆی ئەپڵ دەردەكەوێت ، ئەم كارەش چارەسەری جامبوونی ئایفۆنەكەت بۆ دەكات.
6-چۆن ڕیژەی پاترییەكەت لە تەنیشت ئایكۆنی پاترییەكە دەردەخەیت و دەیشاریتەوە؟ بۆ ئەم كارە بچۆ بۆ General>setting>Usage پاشان فرمانی Battery Percentage كە تێیدا تۆ دەتوانیت چالاكی بكەیت و وە هەروەها نا چالاكیشی بكەیت.
[وێنه‌: IMG_0032.PNG]


7-چۆنیەتی ڕێگرتن لە گۆرینی شاشەی ئایفۆنەكەت بۆ سەر باری پانی، بۆ ئەم مەبەستە دوو جار پەنجە بنێ بە دوگمەی home پاش دەركەوتنی پەنجەرەی ئنجا بەلای چەپدا پەنجە بخشێنە دەبنین ئەم شێوەیەیە دەردەكەوێت كە لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە:
[وێنه‌: 42.png]


پاش دەركەوتنی ئەم بەشە، ئەوا پەنجە بنێ بە دووگمەكەی لای راست بۆ ڕێ گرتن لە گۆڕینی شاشەكە بۆ سەر باری پانی. ئەگەر بشتەوێت بیهێنیتەوە سەر باری جاران ئەوا دووبارە پەنجەی پێا بنێ بۆ ناچالاككردنی.بیرت نەچێت ئەم نهێنیە تەنها لە ڤێرشنی 4 بەرەو سەرە.
8-یازدە پەڕ و 2160 بەرنامە. مەبەستمان چیە لەمە؟ لە ڤێرشنی تازەی ئای كە ڤێرشنی 4 دەكات، تایبەتمەندیەكی تازە هەیە كە بریتیە لە دروستكردنی فۆڵ دەر لە پەڕەكاندا، كە هەر فۆڵدەرەی 12 دانە بەرنامە لە خۆی دەگرێت. جا بۆ كردنی ئەم كارە ئەوا پەنجە لەسەر یەكێك لەبەرنامەكان بنێ تا ئایكۆنەكانیان دەكەونە لەرزینەوە دوای ئەمە یەكێك لە ئایكۆنەكانی بەرنامەكان بگرەو بیدە بەسەر یەكێكی تردا، دەبینین فۆڵدەر دروست دەبێت، داوای ناونانی فۆڵدەرەكەشت لێدەكات، پاشان دەتوانی هەر بەڕاكێشان دەتوانی بەرنامەكانی تریش بكەیتە ناو ئەو فۆڵدەرەوە تا 12 دانە دەتوانیت. بەم شێوەیە دەتوانیت لە یازدە پەڕدا چەند فۆڵدەرێك دروست بكەیت كە دەتوانیت 2160 بەرنامەی تێدا جێ بكەیتەوە.
لە كۆتایدا ئەوەی سەرەوە مشتێك بوون لە خەرمانی نهێنیەكانی سیستەمی ئای، بەڵام دڵ گران مەبن و بیرتان نەچێت كەوا سیستەمەكانی تریش وەكو سیمبیان و ئەندرۆید و….هتد نهێنی تایبەت بە خۆیانیان هەیە و چەندەها شتی ناوەزە لەخۆ دەگرن، بۆ یە بەكارهێنەرانی سیستەماكانی تریش با هەوڵ بدەن لە زانینی نهێنی سیستەماكانی تر.

تێبینی: ئه‌م نهێنیانه‌ زیاتر له‌سه‌ر ڤێرشنی 4 به‌ره‌و سه‌رتر كارده‌كه‌ن.
سەرچاوە:تۆری تەكنەلۆژیا و زانیاری كوردی

0 comments:

إرسال تعليق