دوای ماوەیەکی زۆر لە هەوڵی زۆری کۆمپانیای مۆزێلا لە ئیشکردنیان لەسەر سیستەمی فایەرفۆکس بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان ئێستا بەرەو تەواوبوونە. بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە باشتر بکەن و تێڕوانین و پێشنیاری بەکاربەران وەربگرن ئێستا وەشانێکی تاقیکارییان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەکاربەران تاقی بکەنەوە لەسەر سیستەمی ویندۆز و ماک و لینوکس و گەشتێک بکەنە ناو ئەم سیستەمە نوێیە و هەر لەوێشەوە بەکارهێنەران دەتوانن تێڕوانین و پێشنیاری خۆیان بۆ کۆمپانیا بنێرن.
ھەنگاوەکانی چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی فایەرفۆکس لەسەر ویندۆز و ماک و لینوکس:
١- لێرەوە فایلی تایبەت بە سیستەمەکەی خۆت دابگرە...
٢- پێویستە وێبگەڕی فایەرفۆکس ١٦ بەرەوسەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنرابێت ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت نیە لێرەوە دایبگرە.
٣- دوای تەوابوونی داونلۆدەکە فایلەکە کە پاشگرەکەی .xpiـەیە بهێنە ناو فایەرفۆکس بۆ ئەوەی دایبمەزرێنرێت ئەویش تەنها بیگرە بەناو بەرنامەی فایەرفۆکسی دابدە و دەبینیت داوای install دەکات. کلیکی لێبکە و دوای کەمێک دادەمەزرێت.
٤- ئێستا لە مینوباڕ کلیک لە لیستی Tools>Web developer> Firefox OS Simulator بکە و دەبینی بەشی تایبەت بەم سیستەمە دەبێتەوە وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە:
٥- ئێستا کلیک لەم بەشە زەردکراوە بکە بۆ ئەوەی سیستەمەکە بکەوێتە کار و تاقی بکەیتەوە. ئەمەشدوو نمونەی ڕووپەڕی سییستەمەکە:
زانیاری زیاتر لێرەوە http://www.mozilla.org/en-US/firefoxos/
سەرچاوە:تۆری تەكنەلۆژیا و زانیاری كوردی
0 comments:
إرسال تعليق