:
1- تۆرِی یه‌ك بۆ یه‌ك : (Peer to Peer Network) :
بریتى یه له‌تۆرِێكى بچوكى كۆمپیوته‌ر (LAN), له كۆمه‌لێك ئامێری كۆمپیوته‌ر پێك دێت هه‌مان ئه‌رك و مافیان هه‌یه , هه‌موو ئامێری كۆمپیوته‌رێك بۆ ناردن و وه‌رگرتنی داتا و زانیاری به‌شێوه‌ی(Server)وه له هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌ی (Client)یش كارده‌كات , ژماره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان له تۆرِی یه‌ك بۆ یه‌ك (peer to Peer) دا دیاریكراوه ژماره‌یان له (10) كۆمپیوته‌ر زیاتر تێپه‌ر ناكات ,ئه‌م تۆرِه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه داهاتی مادی كه‌م و دیاریكراوی ده‌وێت وپێویستی به پرۆگرامی تایبه‌ت ناكات بۆ ئیش كردن. 2- تۆرِی (Client / Server Network): تۆرِی (Client / Server Network) پێك دێت له كۆمه‌پیوته‌رێكی تایبه‌ت كه پێی ده‌وترێت سێرڤه‌ر (Server)له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك كۆمپیوته‌ری ئاسای دا,سێرڤه‌ر بریتیه له كۆمپیوته‌رێكی به‌هێز تایبه‌ت كه یه‌كه‌ی بیركردنه‌وه‌ی (RAM) ی زۆر گه‌وره و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركرد(CPU) ی به‌هێزی هه‌یه , ئه‌م تۆرِه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه پێویستی به داهاتی مادی زۆر هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌ر(User)كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن , ئه‌م جۆره تۆرِه پێویستی به پاراستن و به‌رِێوبردن هه‌یه,له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌رِێوه ده‌چێت پێی ده‌وترێت
0 comments:
إرسال تعليق