بە جله‌كانت مۆبایلەکەت شەحن بکەرەوە


لێکۆڵەرەوە ژاپۆنییەکان توانیان جۆرێکی نوێی قوماش دروست بکەن کەلەتوانایدا هەیە وزەی خۆر دروست بکات بۆ شەحنکردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان.

ئەم جۆرە قوماشە پێشکەوتووە کە خانەی وزەی خۆری لەخۆگرتووە و زۆر نەرمەو بەشێوەیەکی تایبەت چنراوە، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت بەکارهێن لە جلوبەرگەکانیدا بەکاری بهێنێت‌و بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل سودی لێ ببینێت، بەڵام دوو لە لێکۆڵەرەوەکان کە دووکەسی دیاری ئەم داهێنانەن دەڵێن هێشتا کاری زۆریان ماوە لەبەردەمدا بۆ خستنە بازاڕی ئەم بەرهەمەوە. 

بەرپرسی سەنتەری پیشەسازی تەکنەلۆژی ڕایگەیاند، پێویستە چەندین ڕێگەی جیاواز بگرینەبەر بۆ گۆڕینی ئەم داهێنانە بۆ بەرهەمێکی بازرگانی، لەوانە داپۆشینی هەموو ئەو وایەرانەی کە پێویستن، هەروەها تەمەنی مانەوەی ئەو وزەیەی کە ئەوجۆرە قوماشە بەرهەمی دەهێنێت. 

لە میانەی وتەکانیدا وتی: چەندین کۆمپانیای ئەلیکترۆنی پەیوەندی پێوە کردوون، یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە خانە وزەی خۆرییەکانی بۆ دروستکردوون لە (کیتو)و توانیویانە برەو بەم جۆرە قوماشە بدەن. 

بەرهەمهێنانی وزەی خۆر گرنگییەکی زۆری هەیە بەتایبەت لە وڵاتی ژاپۆن، ئەویش دوای ئەوەی کە ئه‌و وڵاته‌ تووشی ئەو کاولکارییە هات بە چەکی ئەتۆمی و بووە هۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی تسونامی دووساڵ لەمەوبەر.
.
سەرچاوە: 
cleantechnica

0 comments:

إرسال تعليق