وباتی داهاتوو سامسۆنگ مۆبایلی زیره‌كی گاڵاكسی ئێس 4 ئاشكراده‌كات
|
PM:05:11:17/09/2012
|
له‌درێژه‌ی كێبه‌ڕكێی نێوان كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی و كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری، پێشبینیده‌كرێت له مانگی شوباتی داهاتوودا سامسۆنگ مۆبایلی زیره‌كی گاڵاكسی ئێس 4 ڕابگه‌یه‌نێت و له مانگی ئازاری داهاتووشدا مۆبایله‌كه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رێكی كۆمپانیای سامسۆنگ، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، به سایتی زه كۆریا تایمز-ی ڕاگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی زیره‌كی ئای فۆن 5 ی ئاشكراكرد، كۆمپانیای سامسۆنگ له مانگی شوباتی داهاتوودا له‌میانه‌ی پێشانگای جیهانی مۆبایل له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا نه‌وه‌یه‌كی نوێی مۆبایلی زیره‌كی گاڵاكسی به‌ناوی (گاڵاكسی ئێس 4) ئاشكراده‌كات و له مانگی ئازاری داهاتووشدا مۆبایله‌كه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی سامسۆنگ ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه له‌ڕووی پێشكه‌وتنی مواسه‌فاتی هاردوێر و سۆفت وێره‌وه به‌هێزترین ئامێر ده‌بێت و فرۆشی له ئای فۆن 5 زیاتر ده‌بێت. سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوره له بواری ئامێره ئه‌له‌كترۆنیه‌كان و له یه‌كگرتنی چه‌ندین كۆمپانیای فره نه‌ته‌وه دروستبووه و مانگی ئایاری ئه‌مساڵ مۆبایلی زیره‌كی گاڵاكسی ئێس 3 ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه. به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (The Inquirer) كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگه‌یاندووه ناتوانێت هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی گاڵاكسی ئێس 4 ڕابگه‌یه‌نێت یان لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پشتڕاستبكاته‌وه. |
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق